١٨ تەمووز ٢٠١٦ - ١٧:١٩
ژماری کوژراوانی کودەتای تورکیا گەیشتە 208 کەس

ییڵدریم ئاماری یەکجاری کوژراوان و دەسگیرکراوەکانی کودەتا بێ ئاکامەکەی راگەیاند. کودەتاچییەکان 208 کەسیان کوشتوە و 24 کەس لە کودەتاچییەکانیش بە دەستی خەڵک و هێزە ئەمنییەکانی وەفادار بە حکومەت کوژراون.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : سەرۆک وەزیرانی تورکیا وتی بە گشتی 208 کەس بە دەستی کودەتا چییەکان کوژراون کە لەو ژمارەیە 60کەس ئەفسەری پۆلیس، سێ کەس سەرباز و 145 کەسیش خەڵکی مەدەنی و سڤیل بوون.

ییڵدریم وتیشی 7.543 کەس بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ کودەتا بێ ئاکامەکەی 15 جولای دەسگیرکراون کە لەو ژمارە 100 کەس پۆلیس،6.038 سەرباز،755 کەس دادوەر و دادستێن و 650 کەسیش شارۆمەندی ئاسایین.

لەو ژمارەیە فەرمانی گرتنی 316 کەس دەرکراوە.

ییڵدریم هەروەها وتیشی 24 کەس لە کودەتاچییەکان کوژراون و 50کەسیش بریندار بوونە.

ناوبراو پاش کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کابینە بە پەیامنێرانی وت، بڕیاردرا 2.745 کەس لە ئەندامانی سیستەمی دادوەری ئەو وڵاتە لە کار وەلا بنرێن.

ناوبراو وتیشی: 1.500 کەس لە وەزارەتی بازرگانی و 8.777 کەسیش لە وەزارەتی نێوخۆش لە کارەکانی خۆیان یان دەر دەکرین یان هەڵدەپەسێردرێن.

بە گوێرەی هەواڵێکی دیکە لە تورکیا، وەزارەتی نێوخۆی تورکیا نۆ هەزار کەسی لەکار دەر کردوە.

لەدرێژەی کردەوەکانی حکومەتی تورکیا بە مەبەستی خەبات لە دژی کودەتاچییەکان و سزادانیان وەزارەتی نێوخۆ ژمارێکی زۆر ئەفسەری پۆلیس، ئەفسەری ژاندارمێری و پارێزگار و قایمقامی دەرکرد یان هەڵیپەساردن.

ئەوانەی کەلە کار دەرکراون یان هەڵپەسێردراون بریتین لە 7.899 ئەفسەری پۆلیس،614 ئەفسەری ژاندارمێری ،30 پارێزگار و 47 قایمقام.

مێهمەت جەلالەدین لێکسیز سەرۆکی پاڕڵمانی تورکیا لیستی کەسە دەرکراوەکانی بو سەرۆک پۆلیسی پارێزگاکان ناردوە.